رژێمی سەهیۆنی هێرش دەکاتە سەر ڕیاکتۆری ئەراک و دامەزراوەی خۆنداب

رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕیاکتۆری لێکۆڵینەوەی ئەراک و کۆمەڵگەی ئاوی قورسی خۆنداب ئەنجام داوە.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران، هێرشەکە لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانی بەکاتی ناوخۆ ئەنجام دراوە.
رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و خەڵکی دەوروبەری ڕیاکتۆرەکەش بەهۆی ئەو ڕێوشوێنە تەکنیکی و ئەمنییانەی پێشوەختە گیراونەتەبەر هیچ مەترسییەکیان لەسەر نەبووە.
بەرپرسابنی ئێران رایانگەیاند، هێرشەکە زیانی بە توێژینەوە و چالاکییە زانستییەکان گەیاندووە بەڵام پلانی بەرپەرچاندەوەی فریاکەوتن بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکان دانراوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو هێرشەیان وەک هەڕەشەیەکی سیستماتیکی بۆ سەر ژێرخانی ئەتۆمی ئێران هەڵسەنگاند و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە نموونەیەکی ڕوونی دەستدرێژیکردنە سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئاشتیانە.
لە لایەکی دیکەوە شیکارییەکان لە چاپەمەنییەکانی ئێراندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەو هێرشە رەنگدانەوەی زیادبوونی بێهیوایی رژێمی سەهیۆنییە.
ئێران وێڕای سەرنجدان بە مەترسییەکانی سەر ژێرخانی پێشکەوتووی شەڕی ئەلیکترۆنی، بەتایبەتی لە دەوروبەری دامەزراوەی خۆنداب، دووپاتی کردەوە کە درێغی ناکات لە بەکارهێنانی "مافی ڕەوای بەرگری" خۆی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری بەرگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڕەشەی تیرۆرکردنی سەید ئایەتولڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کرد.
سەردار سەرتیپ محەمەد کەرەمی بوو بە فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران.
جەماعەتی إخوان المسلمین پەیامێک بۆ سەید عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نارد و پشتگری گشتی خۆیان بۆ ئۆپڕاسیۆنەکانی دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتایە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و خانووی شەهید سامر حوسێنیان ڕوخاند.